يه‌په‌گه‌
155 جار بینراوە 11/11/2019 06:38 PM

هەسەدە ئاماری پێشلکارییەکانی ئاگربەستی ئاشکراکرد



سنور ميديا 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، سوپای تورک و چەتەکانی بە ١٩٠ هێرشی زەمینی و ٨٢ هێرشی ئاسمانی، ئاگربەستیان پێشلکردووە.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری پێشلکارییەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دوای ئاگربەست ئاشکراکرد و رایگه‌یاندووه‌، دوای ڕۆژی ١٧ی مانگی ڕابردوو، گروپە چەتەکان و سوپای داگیرکەری تورک، ١٩٠ جار بە هێرشی زەمینی و ٨٢ جاریش بە هێرشی ئاسمانی لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، ئاگربەستیان پێشلکردووە.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئاگربەستەکە و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا، ١٨٢ شەڕڤانیان شەهیدبوون و ٢٤٣ شەڕڤانیشیان برینداربوون.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure