هه‌رێم و به‌غدا
404 جار بینراوە 11/11/2019 01:33 PM

لێدوانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا



سنور ميديا 

وته‌بێژی فەرمیی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، لەبارەی بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق، لەگەڵ حکوومەتی فیدرالیی عێراق دەگەنە ڕێککەوتن.

 

د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، گفوگۆکان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامن و گه‌شبینن بەوەی له‌سه‌ر بودجه‌ ڕێک بکەون.

 

ڕوونیشی کردەوە کە هێشتا گفتوگۆکان بەردەوامن و کەشێکی ئەرێنی لەئارادایە.

 

پێشبینیی ئەوەشی کرد کە لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق و بنەماکانی مافەکانی هەرێمی کوردستان، بگەنە ڕێککەوتن.

 

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا وتەبێژی فەرمیی حکوومەت بۆ باس ئاشکرای کرد، لە ماوەی داهاتوودا پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەت ڕادەگەیەنن و خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێس کۆنفرانسێکدا ڕوونی دەکاتەوە کە پڕۆژە ستراتیژییەکان چین.

 

باسی لەوەش کرد کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت گرنگی بە کەرتی تایبەت بدات و پلانی فراوانیشی هەیە لەمبارەیەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure