سنور ميديا
3020 جار بینراوە 11/11/2019 10:59 AM

مەکتەبی سیاسی پارتی زۆرینەیان دەوام ناکەن



سنور ميديا تایبەت

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەتی لەدوای کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم زۆرینەی مەکتەبی سیاسی پارتی دەوام ناکەن و نیگەرانن چونکە پەراوێزخراون و هیچ پرسێکیان پێناکرێت.


سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ سنور ميديا ئاشكراى كرد , لای مه‌سعود و بارزانى و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانى چه‌ند كه‌سێكى تايبه‌ت كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسين وناوه‌كانيان لاى" سنور ميديا پارێزراوه‌ نزيكن لێيانه‌وه‌ و هه‌ريه‌كێكيان ڕاوێژ كارى تايبه‌تيان هه‌يه‌ ".

 

وتيشى " بۆيه‌ مه‌كته‌بى سياسى پارتى په‌رێوزخراوه‌ , و ئه‌م پەراوێزخستنەی مەکتەبی سیاسی پارتی هەنگاوێکی ترە بۆ ئەوەی پێش کۆنگرەی داهاتوو خۆیان دەستبەرداری پۆستەکانیان بن ".

 


ئاشكراشى كرد لەئێستادا مەکتەب سیاسیەکانی پارتی دەبێت بەپەیوەندی بە شەعبان شەعبان چالیەوە بکەن تا سڵاوێکیان بگاتە مەسرور بارزانی یاخود مەسرور بارزانی لەڕێگای ئەوەوە پەیامەکانی ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی و لق و ئۆرگانەکانی تر دەکات ..."


بەڕای چاودێر و ڕەخنەگرانی پارتی ئەم هەنگاوەی مەسرور بارزانی وا لێکدانەوەی بۆ دەکرێت کە ناوبراو دوای دەستبەسەرداگرتنی حکومەت دەیەوێت دەست بەسەر حیزبەکەشیدا بگرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure