سنور ميديا
كۆمیسۆنی باڵای مافی مرۆڤی عیراق رایگەیاند، بەپێی دواین ئامارەكان 319 خۆپیشاندەر لە ماوەی ڕابردوودا كوژراون و زیاتر لە 15 هەزار خۆپیشاندەریش برینداربوون.
كۆمیسۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە نێو كوژراو و بریندارەكاندا زۆربەی خۆپیشاندەرن و بەشێكی دیكەشیان سەر بە هێزە ئەمنییەكان.
ماوەی 18 ڕۆژە خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و شارەكانی دیكەی عیراق بەڕێوەدەچن بۆ دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكایەتییەكان، هەلی كار و خزمەتگوزاری.
كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟