سنور ميديا
1556 جار بینراوە 9/11/2019 03:53 PM

پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر پۆستێك كێشه‌ كه‌وتوه‌ته‌ نێوانیانه‌وه‌



سنور میدیا

پۆستى ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، له‌نێوان گۆڕان و یه‌كێتى-دا كێشه‌ى له‌سه‌ره‌و تائێستا كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌. یه‌كێتى ده‌ڵێت، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌كراوه‌ تا رادەستی بکات.


به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس میدیای نزیك له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌ پۆستى ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، به‌پێى رێككه‌وتنى گۆڕان و پارتى، به‌ركه‌وته‌ى گۆڕانه‌. به‌ڵام له‌سه‌رەتاوه‌ یه‌كێتى ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و پۆسته‌ راده‌ست بكات. به‌پێى زانیارییه‌كان تائێستا ئه‌و كێشه‌ به‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوى ماوه‌ته‌وه‌.

 

ئه‌و میدیایه‌ی نزیك له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی نوسیوه‌: یه‌كێتى رایگه‌یاندووه‌، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌ونه‌كراوه‌ بۆ راده‌ستكردنى ئه‌و پۆسته‌و ئه‌وه‌ پۆستى یه‌كێتى-یه‌، به‌ڵام پارتى ده‌ڵێت، ئه‌و لایه‌نى پێكهێنه‌رى حكومه‌ته‌وه‌و به‌پێى رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ گۆڕان پۆسته‌كه‌ دراوه‌ به‌ گۆڕان.

 

كێشه‌كه‌ به‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوى له‌نێوان هه‌ر سێ هێزى سه‌ره‌كى پێكهێنه‌رى حكومه‌ت-دا، وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه‌.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure