ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات
147 جار بینراوە 9/11/2019 03:33 PM

ئیلهام ئەحمەد داوایه‌كی به‌په‌له‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌كات



سنور میدیا

هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر یەكێتی ئەوروپا لە بەرانبەر توركیا نەوەسێتەوە، دەبێت لەبەرانبەر مەترسییەكانی داعش بوەستێتەوە.

 

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، مەترسی گەڕانەوەی داعش بەهۆی هەوڵی تاك لایەنەی ئەمریكاوەیە لە بردنەدەرەوەی هێزەكانی خۆی لە سوریا و هاتنی ئەو بارودۆخەش دەبێتەهۆی ئەوەی زۆربەی چەكدارەكانی داعش هەڵبێن و بۆ درێژەپێدانی بە چالاكییەكانی خۆیان بگەڕێنەوە ئەوروپا.

 

وتیشی"داوا لە ئەوروپا دەكەین دوو هەزار سەرباز ڕەوانەی ناوچە سنوورییەكانی نێوان توركیا و ڕۆژئاوای كوردستان بكات بۆ پاراستنی سنوورەكە و ڕێگری لە پەڕینەوەی چەكدارەكانی داعش بكەن، هەروەها فرۆشتنی چەكیش بە توركیا ڕابگرن، چونكە هاوڵاتیانی كورد بە چەكی ئەوروپا دەكوژرێن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure