عادل عه‌بدلمه‌هدى
116 جار بینراوە 9/11/2019 02:44 PM

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە



سنور ميديا 

ئەمڕۆ شەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ عادل عبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە وەڵامی سیستانی دەداتەوە و دەڵێت" چاکسازی لە کۆمسیۆن، یاسای هەڵبژاردن و موچەی پلەباکاڵان دەکەین".

 

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: گۆڕانکاری لە پێدانی پلەی وەزیفی دەکەین و بەگشتی لە وەزارەتەکەماندا چەندین بەرنامە داندراوە بۆ گۆڕانکاری.

 

ئاماژەی بەوەشکرد: خۆپیشاندانەکان لەپێناو ئەنجامدانی گۆڕانکاریین و چاکسازی دەکەین لەکۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردن.

 

دەشڵێت: یاسای کار لەنێوان کەرتی تایبەت و گشتیدا ڕێکدەخەینەوە و یاسایی ژمارە ٢٣٧ بۆ قەدەغەکردنی چەک هەڵگرتن جێبەجێدەکرێت.

 

هەر لە بەیاننامەکەی عەبدولمەهدیدا هاتووە: حکوومەت لێکۆڵینەوە دەکات لە دۆسیەی خۆپیشاندانی قوربانیانی خۆپیشاندانەکان و هیچ خۆپیشاندەرێک بە دەستگیرکراوی نامێنێەوە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرەڕای ئەو بڕیاری چاکسازیانەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانەوە دەرکراون، چاکسازی نوێیان بەدەستەوەیە وەکو کەمکردنەوەی موچەی بەرپرسانی باڵا بۆ نیوە، گۆڕانکاریی لە پلەبەندی موچە بۆ ئەوەی دادپەروەریی بێتە کایەوە.

 

ئەم بەیاننامەیەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای ئەوە هات کە دوێنێ هەینی عەلی سیستانی داوای لە هێزە سیاسیەكانی عێراق كرد، خشتەیەكی زەمەنی دیاریی بكەن بۆ جێبەجێكردنی داخوازییەكانی خۆپیشاندەرانی عێراق، ئەو هێزە سیاسیانەش دەرفەتیان ماوە چاكسازی ئەنجام بدەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure