سنور ميديا
565 جار بینراوە 9/11/2019 11:00 AM

رۆیتەرز: لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار دابەزینێكی پێوانەیی تۆمار دەكات



سنور ميديا 

ئاژانسی (رۆیتەرز) لە راپرسییەكدا كە لەگەڵ ٢٠ دامەزراوەی ئابووری ئەمریكا ئەنجامی داوە، هەموو دامەزراوەكان پێشبینییان كردوە لە ٢٠٢٠دا لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار دابەزینێكی بێوێنە بە خۆیەوە دەبینێت.

 

بە گوێرەی ئەو راپرسییە بێت كە رۆیتەرز ئەنجامی داوە، دوای مانگێكی‌تر ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی دەگاتە ٥٨٠ لیرە، ئەمەش لە كاتێكدایە ئێستا بە ٥٧٤ لیرەیە.

 

هەروەها پیشبینی كردوە دوای ٣ مانگی‌تر ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بگاتە ٦٠٠ لیرە و دوای ٦ مانگی‌تریش بگاتە ٦٢٣ لیرە و دوای ١٢ مانگی‌تر واتە ساڵێكی‌تر و لە كۆتایی ٢٠٢٠دا ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی دەگاتە ٦٤١ لیرەی توركی.

 

ئەگەر بێت و پیشبینییەكەی ئاژانسی (رۆیتەرز) راست بێت، واتە لە ماوەی یەك ساڵدا لیرەی توركی ٨٪ بەهای خۆی لەدەست دەدات.

 

لە لایەكی ترەوە، رۆژنامەی (جومهوریەت)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریكی بە لیرەی توركی و بەهۆی ئەو دابەزین و بەرزبوونەوەی دۆلار لە ماوەی ساڵێكدا، بانكە حكوومییەكانی توركیا ١٢ ملیار لیرەیان زەرەر كردووە، لە بەرامبەردا بانكە ئەهلییەكان ١٢ ملیار لیرەیان قازانج كردووە.

 

ماڵپەڕی (CNN)ی توركی، مانگێك بەرلە ئێستا لە شرۆڤەیەكدا ئاشكرای كردبوو، كە لە كۆتایی ٢٠١٩دا ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی دەگاتە ٦٠٠ لیرە، ئەگەرچی ٣ هەفتە بەرلە ئێستا لەو ژمارەیە نزیك بووەوە، بەڵام دوای ئەوەی ئەمریكا سزاكانی سەر توركیای هەڵگرت، لیرەی توركی بەهاكەی بەرز بووەوە و ئێستا بە ٥٧٥ مامەڵەی پێوە دەكرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure