عادل عەبدولمەهدی
132 جار بینراوە 9/11/2019 10:28 AM

عادل عەبدولمەهدى: سزاى قورسى ئەم کەسانە دەدەین



سنور ميديا 

سەرۆک وەزیرانى عێراق رایدەگەیەنێت: سزاى قورسى ئەوکەسانە دەدەن کارى ''تێکدەرانە'' دەکەن لەنێوخۆپیشاندانەکاندا کە ڕەنگە بگاتە زیندانیکردنى هەتاهەتایى.


کەناڵى ئەلعراقیەى زمانحاڵى حکومەتى عێراق، بەیاننامەیەکى نوسینگەى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عیراقى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، ''لەگەڵ خۆپیشاندانەکاندا هاوکات چەند کردەوەیەکى تاوانکارى و تیرۆریستى بۆ شکاندنى شکۆى دەوڵەت و بەئامانجگرتنى ئەمن و ئاسایشى نیشتمانى بەئاشکرا ئەنجامدراوە''.دەشڵێت: ''ئەو کردەوە تاوانکارییانە ناچێتە چوارچێوەى خۆپیشاندنەوە وەک سیمایەکى دیموکراسى و مەدەنى سەردەمییانە، بۆیە دەبێت ئەو کەسانە بەتوندى سزا بدرێن و ڕەنگە سزاکەیان بگاتە زیندانیکردنى هەتاهەتایى''

 

هاوکات داواش لە هاوڵاتیان دەکات پابەندى ڕینماییەکانى هێزە ئەمنیەکان بن، چونکە سەرپێچیکردنى ڕینماییەکانى وەک قەدەغەى هاتوچۆ سزاکەى زیندانیکردنە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure