گۆڕان
66 جار بینراوە 9/11/2019 10:09 AM

جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆدەبێتەوە



سنور ميديا 

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆببێتەوە و گفتوگۆ لە بارەى راسپاردەکانى جڤاتى گشتیى بزوتنەوەکە بکات کە رۆژى پێنجشەممەى رابردوو دواى کۆبونەوەیان ئاڕاستەى جڤاتى نیشتمانیان کرد.

 

پێشڕەو رەئوف، سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە ميديايى نزيك حزبه‌كه‌ى راگەیاندوه‌، راسپاردەکان بریتی بوون لە بابەتی خۆ رێکخستنەوە و ئامادەکارى بۆ بەستنی کۆنفرانسى نیشتیمانى وئامادەکارى و خستنەگەڕی هەوڵەکان بو بۆ پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییانەی لە ژورەکان و رێکخەرى ژورەکاندا هەیە کە لە ماوەى رابردودا هەندێک لە ئەندامانى ئەو ژورانە بە هەر هۆکارێک بێت دەستیان کێشاوەتەوە.

 

وتیشى، چەندین رێگە چارە و پێشنیازیان بۆ ئەو تەوەرانە ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی کردووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure