سنور ميديا
541 جار بینراوە 9/11/2019 09:02 AM

شه‌رڤانان چه‌ندين سه‌ركه‌وتنيان ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده‌ ئاشكرابان كرد، شه‌ڕڤانان شكستیان به‌ 10 هێرشی سوپای‌ توركیا و میلیشیاكانی سوریا كه‌ ئه‌نقه‌ پشتیوانیان ده‌كات هێناوه‌.

 

له‌و ڕاگه‌يه‌نراوه‌دا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ڕايده‌گه‌يه‌نن: سوپای تورکیا و میلیشیاكانی‌ سه‌ر به‌و وڵاته‌ بە هەموو هێز و توانایەکی تەکنیکی زەمینی و ئاسمانیەوە به‌رده‌وامن لە هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی‌ خۆیان له‌ سنووری رۆژئاوای کوردستان و باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.

 

ئه‌وه‌ش ڕاگه‌يه‌نراوه‌ "سوپای تورکیا به‌ چه‌كی‌ قورس هێرشیان كردوه‌ته‌سەر ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ تلتەمر و گوندی تلمحه‌مه‌د سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ ئه‌بوراسین له‌ باشوری‌ سه‌رێكانی‌".

 

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌، پێشنیوه‌ڕۆی‌ دوێنێ هه‌ینی‌ سوپای‌ توركیا به‌ تانک و تۆپ، هێرشیانکردە سەر گوندەکانی (خربەت فارس، شەڕگراک، زەنووبا، مەسعودیە، دبس، خربەت کەریم، قزعەلی، کەفیفا و وەبدێ) سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی‌ عه‌ین عیسا و شه‌ڕڤانان به‌ تووندی‌ وه‌ڵامیان دانه‌وه‌.

 

ده‌شڵێن" شه‌ڕڤانان لە نزیک رێگای نێودەوڵه‌تی M4 سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانکێكیان تێكشكاند به‌هۆیه‌وه‌ 13 سەرباز و میلیشیای‌ توركیا كوژران و 19ی‌ دیكه‌ش برینداربوون.

 

له‌ كۆتایی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: لە ئەنجامی بەرخودانی هێزەکانماندا 12 شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون و حه‌وتی‌ دیكه‌ برینداربوون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure