غالب محمد عەلی
170 جار بینراوە 8/11/2019 07:00 PM

!! پارێزگای هەولێر پیاوەتی بە ئاوی حەمام دەکات



فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند،"دوای بەدواداچونمان بۆ نرخی ئەو نەوتەی بەسەر هاونیشتمانیان دابەشدەکرێت، لەپێناو بەرژەوەندی هاونیشتمانیان بڕیارماندا بەکەمکردنەوەی بڕی 5 هەزار دینار لەو نرخەی دانراوە لەبەرامبەر یەک بەرمیل نەوت".


بەندە جاڕێکی تر دەڵێم ئەو نەوتی بۆ ماڵا دابین کراوە لە لایەن حومەتی عیراقە ، نرخی (۲۱٦) لتر نەوتیمسپی دەکاتە (۳۱) هەزار دینارە کە حکومەتی عیراق وەک پاڵپشتی ناردویەتی بۆ پارێزگاکانی هەرێم ، بەڵام دوای ئەوەی تێکەڵی دەکەن بە نەوتی کواڵیتی خراپ و بەنرخێکی گرانتر دەیدەن بە هاوڵاتیان ، دوای ئەوەیش وەک بڵێت خیر دەکەن ، دەڵێن لە بەر بەرژەوەند هاوڵاتیان نرخەکەمان کەم کردوە ! ناڵێت دزیەکەمان کەمتر کرد ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەدڵێ خۆیان و کۆمانیاکانیان نرخ دادەنین نەک لە بەرژەوەندی خەڵک ...


لێرەوە داواکارم لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم بەنرخەکەی خۆی و نرخی نەقڵەکەی کە کەمترە لە دوو هەزار دینارە ، چونکە ئەو نەوتە بۆ هاوڵاتیان دابین کراوە ، نەک بۆ تاڵان کردن لە لایەن کۆمپانیاکانی حزب ، ئەگەر بەو نرخە نەبێت ناچارمان دەکەن ناوی هەر پێنچ کۆمپانیاکە و چوار پارێزگاکە بە راپۆرتێکی تێر و تەسەند تەسلیمی دەستی دەست پاکی عیراق بکەین بۆ ئەوەی لێکۆڵێنەوە لەم گەندەڵێە بکەن ....


لقد أعذر من أنذر وأنصف من حذر

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure