نه‌وه‌ى نوێ
3004 جار بینراوە 8/11/2019 04:08 PM

نه‌وه‌ی نوێ كار بۆ موخابه‌راتی ئه‌م حیزبه‌ ده‌كات



سنور میدیا - محه‌مه‌د مه‌حمود

په‌رله‌مانتارێكی پێشوی نه‌وه‌ی نوێ زانیاری گرنگی له‌باره‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاشكرا كرد كه‌كار بۆ موخاربه‌راتی ئه‌م حیزبه‌ ده‌كه‌ن.

 

سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین په‌رله‌مانتاری پێشوی نه‌وه‌ی نوێ و ئێستايی فراكسوێنی ئاینده‌ له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌تنێكدا  ڕایگه‌یاند: "ئه‌م حیزبه‌ بوه‌ته‌ واجیهه‌یه‌كی موخابه‌راتی بۆ باڵێكی دیاری كراوی نێو یه‌كێتی و هه‌م بۆ ململانێكردن له‌گه‌ڵ باڵاكانی تری نێو یه‌كێتی هه‌م بۆ ململانێكردن له‌گه‌ڵ ئۆپیسیزوێن".

 

سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین وتیشی:" نه‌وه‌ی نوێ بۆ ئه‌وه‌ دروست بوو دژی سیاسه‌تی ئه‌م حیزبانه‌ی كوردستان بوه‌ستێته‌وه‌و سیاسه‌تێكی تازه‌ بێنێته‌ كوردستانه‌وه‌ به‌ڵام له‌هه‌موویان خراپتر ده‌رچوو".

 

بۆ كه‌ناڵی BMC سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ئاشكراشی كرد "ئه‌م بابه‌ته‌ له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی ڕونبویه‌وه‌ و ده‌ركه‌وت ئێمه‌شی توشی شۆك كرد كه‌ ئه‌م حیزبه‌ بوه‌ته‌ واجیهه‌یه‌كی موخابه‌راتی بۆ باڵێكی دیاری كراوی نێو یه‌كێتی و هه‌م بۆ ململانێكردن له‌گه‌ڵ باڵاكانی تری نێو یه‌كێتی هه‌م بۆ ململانێكردن له‌گه‌ڵ ئۆپیسیزوێن".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure