سنور ميديا
81 جار بینراوە 8/11/2019 03:46 PM

ئیدارەی خۆسەر رۆژئاوا: توركیا چەكی قەدەغەكراوی بەكارهێناوە



سنور ميديا 

ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، توركیا لەهەندێك ناوچەی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا ( رۆژئاوای كوردستان) چەكی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی بەكارهێناوە لەوانەش فسفۆڕی سپی .

 

ئیدارەی خۆسەر لەبەیاننامەیەكدا بۆ رایگشتی راشیگەیاند، زیادەڕەوییەكانی توركیا دەرحەق بە پێكهاتەكانی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا و ئەو پێشێلكارییانەی گروپە تیرۆریستی و چەتەكان لەبەرچاوان ئەنجامی دەدەن، پێشێلكارییەكی روون و ئاشكرای یاسا و رێكەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانە و لەڕووی یاساییەوە پێویستی دادگایی گەیاندنیان هەیە.

 

لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا ئەوەش راگەیەنراوە، كە لە ٩ی ئۆكتۆبەرەوە تا ئێستا لەناوچەكانی سەرێكانی، توركیا و چەتەكانی سەر بە توركیا بەهەمان ئەندازە بەردەوامن لەلێدان لە پێوەرە یاسایی و ئەخلاقییەكان، بەشێوەیەك تاوانەكانی توركیا لە دوای بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی دەرحەق بە گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان گەیشتە لوتكە.

 

هەروەها رایگەیاندووە، لەهێرشێكدا ٣٠ كەسی مەدەنی و لاشەڕ لەناویاندا منداڵ بەو چەكانە گیانیان لەدەستدا.

 

لەبەیاننامەكەدا ئیدارەی خۆسەر داوا لە هەموو دامەزراوە و رێكخراوە تایبەتمەندەكان دەكات لەپێش هەموویانەوە ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی و بایۆلۆجی بەوەی بەكردەوە هەڵوێستی خۆیان دەرببڕن .

 

هەروەك ئیدارەی خۆسەر ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی پێشوازی لە لیژنەكان تایبەتمەندەكان بكەن و هاوكاریان پێشكەش بكەن، بۆ ئەوەش بەڵگەی پێویستیان لەبەردەستە، كە دەیسەلمێنێت توركیا چەكی قەدەغەكراوی بەكارهێناوە .

 

پێشتر رۆژنامەی "تایمز"ی بەریتانی باسی لەوە كردبوو، كە رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی رەتیكردووەتەوە لێكۆڵینەوە لەو دەنگۆیانە بكات، كە باس لەوە دەكەن توركیا لە ئۆپەرسیۆنەكەی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان چەكی قەدەغەكراوی وەك فسفۆڕی سپی بەكارهێناوە .

 

ڕێكخراوەكە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ئەوان ئامادە نین پشكنین بۆ ئەو نموونانە بكەن، كە دەوترێت لەڕێگای بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراوی نیودەوڵەتییەوە بریندار بوون ، لەبەر ئەوەی بە قسەی ئەوان ئەوە لە دەرەوەی ئەركی ئەوانە .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure