سنور ميديا |
97 جار بینراوە |
8/11/2019 02:59 PM |
|
ههڵوێستى ئهمڕۆى سيستانى
سنور ميديا
نوێنەری عەلی سیستانی رێبەری مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عیراق رایگەیاند پێویستە چاكسازی ئەنجام بدرێت، هۆشدایی ئەوەیشیدا كە هەندێك كەس و لایەن دەیانەوێت دۆخەكە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە.
عەبدولمەهدی كەربەلائی نوێنەری عەلی سیستانی لە وتاری ئەمڕۆی نەجەفدا رایگەیاند پێویستە چاكسازی ئەنجام بدرێت و نابێت پشتگوێ بخرێت، باسی لەوەشكرد كە داواكاریەكانی خۆپیشاندەران رەوایە.
ناوبراو رایگەیاند كە توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەكار نەهێنرێت و ئەوانەی دەستیان هەبووە لە كوشتن و برینداركردنی خۆپیشاندەران سزا بدرێن.
باسی لەوەشكرد كە دەرفەت هەیە لایەنە سیاسییەكان بەیەكەوە چارەسەری كێشەكان بكەن و چاكسازی بكەن.
لە خاڵێكی دیكەی وتارەكەیدا نوێنەری سیستانی هۆشداریدا لەوەی كە دەستی دەرەكی و هەندێك دەیانەوێت بزوتنەوەی ناڕەزایەتی بەكار بهێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان، لەبەر ئەوە داوا لە خۆپیشاندەران دەكات رێگە نەدەن هیچ دەستێك تێكەڵ بێت و رێڕەوی خۆپیشاندانەكان بە ئاقارێكی دیكەدا بگۆڕێت.
لە كۆتایشدا داوا لە خەڵك دەكات رێز لە هێزە ئەمنییەكان بگرن بەو پێیەی سەلامەتی ئەوان دەپارێزن و پێشتر جەنگی تیرۆ و داعشیان كردووە.