مەزڵوم كۆبانێ‌،
211 جار بینراوە 8/11/2019 12:22 PM

مەزڵوم كۆبانێ‌ پەیامێك بڵاودەكاتەوە



سنور ميديا 

دوابەدوای قسەكانی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەربارەی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكووری سوریا، فەرماندەی گشتی هەسەدە دەڵێت: "ئەركی نەتەوە یەكگرتووەكان نیە بەشداری لە پڕۆژەی پاكتاوی ڕەگەزی بكات".

 

مەزڵوم كۆبانێ‌، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە تویتەر ئاماژەی بەوەكردووە، وەك سەرەتایەكی زۆر مەترسیدار، توركیا دەیەوێت سیاسەتی لەناوبردن و پاكتاوی ڕەگەزی لە باكوری سوریا لەژێر پەردەی یاسای نێودەوڵەتی پەیڕەو بكات.

 

ڕاشیگەیاندووە، "قسەكانی گۆتێرێس دەربارەی هەوڵدان بۆ دروست كردنی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە پێشنیاری توركیا دەربارەی بنیاتنانی كۆمەڵگای نیشتەجێ‌ بوون لە ناوچە داگیركراوەكانی ژێر دەستی توركیا بە واتای بەشداری مەترسیداری نەتەوە یەكگرتووەكانە لە سیاسەتی لەناوبردنی بەكۆمەڵ".

 

كۆبانێ‌ جەختیشی كردۆتەوە، كە نەتەوە یەكگرتووەكان ئەركی پارێزگاری لە دانیشتووانی ناوخۆییە نەوەك بەشداری لە پڕۆژەی پاكتاوی ڕەگەزی.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure