.
71 جار بینراوە 7/11/2019 07:56 PM

نوێترین ڤیدیۆی چالاكی گەریلایاكان بڵاوكرایەوە



سنور ميديا

هێزەكانی پاراستنی گەل ڤیدیۆی چالاكییەكی گەریلاكانی لە جولەمێرگ بڵاوكردەوە ، كە تێیدا ١٣ سەربازی سوپای توركیا كوژراون ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیرپی-یش بە تەواوەتی تێكشكێندرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی- هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە پێشتر هێزەكانیان لە ڕۆژی 29-7-2019 لە كاتژمێر 11.30 خولەك لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ دژی كاروانێكی سوپای توركیا چالاكییەكیان ئەنجامدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردبوو، كە لەو چالاكییەدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیرپی بە تەواوەتی تێكشكێندرا و ١٣ سەرباز كوژران، ئەمڕۆ گەریلا تیڤی ڤیدیۆی ئەو چالاكییەی گەریلاكانی هەپەگەی بڵاوكردەوە، كە لە جولەمێرگ دژی كاروانێكی سەربازی سوپای توركیا ئەنجامدرا بوو.

 

لينكي فيدۆكه‌

https://tv.rojnews.news/videolar/ANF-dimeni-calakiya-nu-ya-gerila-wesand.mp4

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure