.
1035 جار بینراوە 7/11/2019 07:36 PM

ڕێواس فايه‌ق كارێكى گرنگى بۆ خه‌ڵك ڕاگه‌ياند



سنور ميديا

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: وەک پەرلەمان دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی گرنگ، ئاماژەی بەوەشدا: 300 هەزار خانوو دەبێتە موڵکی خەڵکی هەژار و فەقیر.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەمیانی دیارێکیدا لەگەڵ ئەلیس وڵبۆڵ جێگری نێردەی تایبەتی نەەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردن لە عێراق ڕایگەیاند: "داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران له‌ عیراق په‌یوه‌ندییان به‌ كه‌میی خزمه‌تگوزارییه‌كان و گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كانی حكومه‌تدا كه‌ تایبه‌تن به‌ ژیان و گوزه‌رانی عیراقییه‌كان، به‌رده‌وامیی خۆپیشاندانه‌كان كاریگه‌ریی خراپ ده‌كاته‌ سه‌ر ژیان و ئاسایشی عێراقییه‌كان به‌گشتی و پڕیشكیشی به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە "دووباره‌ نووسینه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌ كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیردا بكرێت باشتره‌ له‌وه‌ی له‌ هه‌لومه‌رجێكی ته‌مومژاوی و ناسه‌قامگیر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وەشدا ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ لیژنه‌ ده‌ستوورییه‌كه‌دا مافی هه‌رێمی كوردستان و سیسته‌می فیدڕاڵی و په‌رله‌مانی پارێزراوبن".

 

له‌باره‌ی ئیشوكاره‌كانی په‌رله‌مانیشه‌وه‌، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتی: "ئێمه‌ ده‌ستمان كردووه‌ به‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی خۆمان و تا ئێستا چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌كمان ده‌ركردووه‌، له‌وانه‌ یاسای به‌جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژیی شنگال، هه‌روه‌ها یاسای ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه‌ به‌نایاسایی دروستكراون، كه‌ به‌په‌سه‌ندكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌ نزیكه‌ی 300000 خانووه‌ ده‌بن به‌موڵكی خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure