عادل عه‌بدلمه‌هدى
156 جار بینراوە 7/11/2019 06:42 PM

عادل عەبدولمەهدی داوایه‌كی به‌په‌له‌ دەکات



سنور میدیا

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا دەکات لە لیژنەی بودجە کە پەلە بکەن لە رەوانەکردنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمان.

 

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ لیژنەی بودجەی (2020) رایگەیاند؛ پێویستە پەلە بکرێت لە رەوانەکردنی بودجە بۆ پەرلەمان لە نزیکترین وادەدا.

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەکەدا جەختی کردوەتەوە لەسەر پێویستی زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی کورتهێنان لە بودجەی داهاتو، ئەوەش لە پێناو خزمەتکردنی عێراقییەکان.

 

ڕونیشی كرده‌وه‌ کە بودجەی ئەمساڵ تەنها ژمارە نییە و بونی گرفت تێیدا دەبێتە هۆی پەخستنی بەرەوپێشچونی ئابوری.

 

ئه‌م وتانه‌ی عادل عەبدولمەهدی له‌كاتێك دایه‌ 5000 پڕۆژە بەهۆى خراپى پلانەوە تەواو نەکراون و ئەوەش بوەتە هۆى بەفیڕۆچونى پارەیەکى زۆر و بێکارى زۆریشى دروستکردوە و رۆژ لە دواى رۆژ قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکان لەسەر عێراق زیاد دەبن.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure