دابه‌شكردنى مووچه‌
219 جار بینراوە 7/11/2019 03:27 PM

سنور میدیا كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ ئاشكرا ده‌كات



سنور میدیا

له‌هه‌فته‌ى داهاتوودا، چوار وه‌زاره‌ت و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانی 70 و هه‌شتا مووچه‌ى مانگى ئابى 2019 وه‌رده‌گرن له‌ماوه‌ى كه‌متر لە 24 رۆژى داهاتوودا سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌یان پێده‌درێت.

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێم به‌ سنور میدیای ڕاگه‌یاند: رۆژانی یەکشەممە و دووشه‌ممه‌ 10 و 11ى تشرینى دووه‌م مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت، هه‌روه‌ها رۆژانى سێشەممە و چوارشه‌ممه‌ 12 و 13ى تشرینى دووه‌م مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.

 

له‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 14ى تشرینى دووه‌م، مووچه‌ى وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت.

 

به‌هۆى دواكه‌وتنى ئه‌و 453 ملیار دیناره‌ى مانگانه‌ حكومه‌تى عێراق بۆ هه‌رێمى ده‌نێرێت، سه‌ره‌تاى هه‌موو مانگێك دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌ "سستی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام دواى گه‌یشتنى پاره‌كه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێم له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ 24 رۆژدا مووچه‌ى ئه‌و مانگه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و خانه‌نشینان دابه‌شده‌كرێت.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure