سنور ميديا
577 جار بینراوە 7/11/2019 02:45 PM

په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان تره‌مپ و ئه‌ردۆغان ئاشكرا بوو



سنور میدیا

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌دۆغان، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامداوه‌ و تێیدا باسیان له‌ راگرتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كورد كردووه‌.

 

دۆناڵد تره‌مپ، له‌ تویتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت "په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی باشم له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئه‌نجامدا، ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشی پێڕاگه‌یاندم، كه‌ هاوسه‌ر و خوشكێكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بوون".

 

له‌ باره‌ی هێرشه‌كانی توركیاش هه‌ر له‌ تویته‌كه‌یدا تره‌مپ ده‌ڵێت: "گفتوگۆكانمان له‌ باره‌ی سنووره‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ سووریا، له‌ناوبردنی تیرۆریستان و راگرتنی شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ كورد بوو، چه‌ند پرسێكی دیكه‌ش تاووتوێ كران".

 

تره‌مپ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، "به‌خۆشحاڵییه‌وه‌" چاوه‌ڕێی دیداری خۆی ده‌كات له‌ ئه‌ردۆغان، كه بڕیاره‌ سه‌رۆكی توركیا له‌ 13ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2019 سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure