به‌رهه‌م ساڵح
3472 جار بینراوە 7/11/2019 02:20 PM

هه‌ڕه‌شه‌ی توند له‌به‌رهه‌م ساڵه‌ح كرا



سنور میدیا

سه‌ركرده‌یه‌ك له‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح، رایگەیاند، به‌رهه‌م ساڵحی سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ بۆته‌وه‌ به‌هۆى ئەوەى ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌ كاركردن له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن كه‌ ده‌مێكه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌وا له‌ پۆسته‌كه‌ی دووری ده‌خه‌نه‌وه‌.

 

حامد موسه‌وی سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاماژەى بەوە کردوە، چه‌ند هێزێكی سیاسی هۆشداریان داوه‌ته‌ به‌رهه‌م ساڵح كه‌ ئه‌گه‌ر له‌‌ كۆششه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام بێت، پۆسته‌كه‌ی له‌ ده‌ست ده‌دات، ووتیشی پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌و پارته‌ سیاسییانه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌.

 

سەرکردەکەى هاوپەیمانییەتى فەتح، باسى لەوەشکرد، ئه‌و هێزه‌ سیاسییانه‌ به‌ سه‌رۆك كۆماری عێراقیان گووتووه‌ كه‌ ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت، چونكه‌ پێیان وایه‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه،‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یان ده‌كه‌وێته‌سه‌ر و زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی لێده‌كه‌ن.

 

پێگه‌ى ئه‌له‌كترۆنى: مه‌ركه‌ز به‌یت ئه‌لعێراق

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure