سنور ميديا
278 جار بینراوە 6/11/2019 07:44 PM

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌ ...!!!



سنور میدیا

سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆى پێشکه‌شى شاژنى وڵاته‌که‌ى کرد و ده‌ستى به‌ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌که‌ کرد که‌ بڕیاره‌ له‌ 12ى مانگى داهاتوو ساز بکرێت.

 

بۆریس جۆنسن، سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا له‌ کۆشکى بانکینگهام، ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆى پێشکه‌ش به‌ شاژنه‌ ئه‌لیزابێسى دووه‌م، شاژنى وڵاته‌که‌ى کرد و به‌ فه‌رمى ده‌ستیکرد به‌ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى پارتى پارێزگاران بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌که‌ى به‌ریتانیا.

 

جۆنسن له‌ ده‌ره‌وه‌ى کۆشکى بانکینگهام هۆشداریدا به‌ ده‌نگده‌ران و رایگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر جێرمى کۆربین، سه‌رۆکى پارتى کرێکاران سه‌ربکه‌وێت، ئه‌وا شانۆگه‌رییه‌کى ترسناک چاوه‌ڕوانى به‌ریتانیا ده‌کات".

 

سه‌رۆک وه‌زیرانى ده‌ستله‌کارکێشاوه‌ به‌ڵێنیشیدا ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا سه‌ر بکه‌وێت ئه‌و رێککه‌وتنه‌ جێبه‌جێ ده‌کات له‌گه‌ڵ برۆکسل سه‌باره‌ت به‌ چونه‌ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌ یه‌کێتى ئه‌وروپا پێى گه‌یشتوون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure