سنور ميديا
215 جار بینراوە 6/11/2019 04:50 PM

سەرۆکى داواکارى گشتى هۆشدارى دەداتە فەرمانگەى داواکارى گشتى گەرمیان



سنور ميديا 

سەرۆکى داواکارى گشتى بە نوسراوێک هەڕەشە لە فەرمانگەى داواکارى گشتى گەرمیان دەکات ئەگەر نەچنەوە سەر کارەکانیان بەرامبەر یاسا بەرپرسیار دەبن.

 

رۆژى سێ شەممە فەرمانگەى داواکارى گشتى گەرمیان مانگرتنیان لە کارەکانیان راگەیاند و نیگەرانیانی خۆیان لەدەستوەردان لەکارەکانیان دەربڕی و رایانگەیاند، ئەوان سوێندیان خواردوە کە دژایەتى گەندەڵى بکەن و رێگە بە دەستدرێژی هیچ کەس و لایەنێک نەدەن، بۆیە بێدەنگ نابن لەوە.

 

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەوان لە گەرمیان کۆمەڵێک کێشەو گرفتیان هەیە کە پێویستى بە چارەسەرە، بەڵام ئەنجومەنى دادوەرى وەڵامیان نەداونەتەوەو پێیانراگەیەنراوە ئەوێ سنورى سەوزەو پێویستە سەردانى چەند بەرپرسێکى ناوچەکەیان بکەن.

 

لەبەرامبەردا ئەمڕۆ چوار شەممە ئازاد حەسەن ئەحمەد سەرۆکى داواکارى گشتى لە نوسراوێکدا کە ئاراستەى فەرمانگەکەى کردەوە"ئاگادارتان دەکەینەوە کە فەرمانگەکەتان بە جێگرایەتیەکانەوە پابەند بن بە دەوامى فەرمى خۆتان و کۆتایی بەو پشێوییە بهێنن".

 

سەرۆکى داواکارى گشتى هۆشداریشى داوە، کە ئەندامانى فەرمانگەکە لە شوێنى خۆیان ئامادە بن ئەگینا خۆیان بەرپرسیار دەبن بەرامبەر یاسا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure