سنور ميديا
781 جار بینراوە 6/11/2019 04:02 PM

بڕیار لە ڕۆژی پشووی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر درا



سنور ميديا 

دوابەدوای ئەوەی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، كە ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) دەكەوێتە ڕۆژی شەممە، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، كە تەنها ڕۆژی شەممە پشووە.

 

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، كە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەكاتە 12ی (ربیع الأول)، كە ڕۆژی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسیمی (د.خ).

 

وتیشی، "ئێمە ڕۆژەكە بۆ حكومەتی هەرێم دیاری دەكەینِیار لەسەر ڕۆژی پشوو دەدەن".

 

لای خۆشیەوە، جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، "پشووی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەر (د.خ) ڕۆژی شەممەیە و بەوهۆیەوە شەممە دەكرێتە پشوو.

 

جەختیشی كردەوە، كە ڕۆژی یەك شەممە دوامی دامودەزگاكانی حكومەت ئاساییە‌ و پشوو نییە.

 

بەپێی خشتەی پشووە فەرمیەكانی حكومەتی هەرێم، كە لە پەڕلەمانی كوردستان پەسەند كراوە هەموو ساڵێك ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەكرێتە پشووی فەرمی، بەڵام لە عیراق بەهۆی بڕیاری سیستانی-یەوە ڕۆژی یەك شەممە دەكاتە 12ی (ربیع الأول) و پشووی فەرمیە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure