عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح
137 جار بینراوە 6/11/2019 12:02 PM

عەلی حەمە ساڵح ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی یاسای چاكسازیه‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌



سنور میدیا

سه‌رۆكی فركسوێنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگەیەندراوێكی بلآو كردەوە و دەڵێت " له‌ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نیا ٢٢.٦٧ بیست و دوو دۆلار شه‌ست و حه‌وت سه‌نت دراوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی."

 

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵه‌ح سه‌رۆكی فراكسوێنی گۆڕان ڕاگه‌ینراوێكی بڵاو كردوه‌ته‌وه‌ و تێیدا ده‌ڵێت سەبارەت بە یاسای چاكسازی و رەخنەگرتن لەو وتانەی پێشووی كە سەبارەت بە یاساكە بڵاوی كربدوویەوە ئەو پەرلەمانتارەی بزوتنەوەی گۆڕ نوسیویەتی " له‌بری دژایه‌تی و قسه‌کردنی توند له‌سه‌ر دواکه‌وتنی پرۆژه‌که، که‌ ڕه‌نگه‌ ببوایه‌ته‌ هۆی له‌باربردنی، به‌ هه‌موو توانا هه‌وڵماندا بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی چاکسازی، چاوه‌ڕێی ئه‌نجامین له‌م مانگه‌دا".

 

هەروەها هۆشداریداوە لە مەترسی بڕینی مووچە لەلایەن حكومەتی بەغداوە و دەڵێت " نیوه‌ زیاتری موچه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌غداوه‌ دێت، هیچ به‌رچاو ڕوونیه‌ک نیه‌ عێراق چی لێدێت؟ ئایا ئه‌م حکومه‌ته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیش بێت، ئه‌م پێدانی پشکه‌ به‌ هه‌رێمی کوردستان ساڵی ئاینده‌ به‌رده‌وام ده‌بێت؟ تا ئێستا هیچ ڕێککه‌وتنێک نیه‌ بۆ ساڵی ئاینده‌و گفتوگۆکانیش وه‌ستاوه‌".

 

لە كۆتایدا نوسویەتی كە بۆیه‌ ڕێگای دروست چاکسازی جدیه‌ له‌ داهات و خه‌رجیه‌کان، ڕێککه‌وتنی سه‌نگینه‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure