تره‌مپ
505 جار بینراوە 6/11/2019 11:29 AM

تره‌مپ بڕیارێكی گرنگی ده‌ركرد



سنور میدیا

ئاژانسێك به‌گوێره‌ی پشت به‌ستن به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كردووه‌ سەرۆكی ئەمەریكا رەزامەندی لەسەر فراوانكردنی ئەركی سەربازی ئەمەریكی بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكانی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا دەربڕیوە.

 

بەگوێرەی ئاژانسی "ئەسۆشیەتد پرێس"، هەنگاوێكی لەو جۆرە لەلایەن سەرۆكی ئەمەریكاوە چەند پرسیارێكی یاسایی قورس دەوروژێنێت لەسەر ئەوەی، كە هێزەكانی ئەمەریكا تاچەند دەتوانن لەكاتی بوونی هەڕەشە لەسەر كێڵگە نەوتییەكانی سوریا گورز لەهێزەكانی سوریا، یان روسیا یان هێزەكانی تر بوەشێنن .

 


ئه‌م بڕیاره‌ی دۆڵناد تره‌پ له‌ كاتێكدایه‌ بڕیاری فراوانكردنی ئەركی سەربازی هێزە ئەمەریكییەكان بەمانای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی پێشووتر دێت، كە درابوو بەمەبەستی پاشەكشەكردنی ١٢٠٠ سەربازی ئەمەریكی لە رۆژئاوای كوردستان لە زووترین كاتدا .

 

ده‌شڵێت، مایك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاندبوو هێزەكانی ئەمەریكا ئەركی پاراستنی كێڵگە نەوتییەكانی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا دەگرنە ئەستۆ و زۆر بەتوندیش وەڵامی هەر هەوڵێكیش دەدەنەوە بەمەبەستی دەستگترن بەسەر ئەو كێڵگە نەوتیانەدا .

 

رۆژی ٧ی ئۆكتۆبەر ، دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، دەست دەكەن بە پاشەكشەپێكردنی سەرجەم هێزەكانی ئەمەریكا لە سوریا، هەروەك لە رۆژی ١٣ی ئۆكتۆبەریش مایك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، وڵاتەكەیان نزیكەی هەزار سەرباز لە سوریا دەكێشێتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure