يه‌كێتى
5452 جار بینراوە 5/11/2019 08:12 PM

سكرتێری گشتی یه‌كێتی دیاری كرا



سنور میدیا

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ئاشكرای كرد لە کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەیاندا کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی کە ئێستا جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتییە، دەبێتە کەسی یەکەمی ئەو حزبە.



شێخه‌ى مه‌مه‌ند ئاغا، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندیی یه‌كێتی، له‌لێدوانێكدا به‌ سایتی باسنیوزى ڕاگه‌یاند: "یه‌كێتى هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كى بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ كردووه‌ و بڕیاره‌ لە ١٥ی ١١ی ٢٠١٩دا کۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ئه‌نجام بده‌ین و ڕۆژى ٧ی مانگی داهاتوو كۆنگره‌ى چواره‌م ده‌به‌ستین".

 

ئەوەشی نەشاردەوە کە ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانه‌كانى به‌غدا و بارودۆخى ڕۆژئاواى كوردستان، به‌ره‌و ئاڵۆزىی زیاتر هه‌نگاو بنێن، ئەوا "ته‌سه‌وڕ ده‌كه‌م ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌هۆى بارودۆخى ناوچه‌كه‌وە، پرسی كۆنگره‌ بۆ كاتێكى دیكه‌ دوابخات، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا هیچ هه‌وڵێك بۆ دواخستنى كۆنگره‌ بوونى نییه‌".

 

بە گوتەی ئەو بەرپرسەی یەکێتی، كۆنگره‌ گۆڕانكارىی ڕیشه‌یی لەنێو هه‌موو حزب و ڕێكخراوێكدا ئه‌نجام ده‌دات، "ئێمه‌ش بۆ كۆنگره‌ى خۆمان پڕۆژه‌مان هه‌یه‌ و ئه‌و پڕۆژانه‌ كامه‌یان خۆى له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتى و واقیعی سه‌رده‌مه‌كه‌ بگونجێت، ئه‌وه‌یان په‌سه‌ند ده‌كه‌ین، تاوەکوو بتوانین خزمه‌تى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ین".

 

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە له ‌كۆنگره‌ى چواره‌مدا ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندیی یه‌كێتى نامێنێت، له‌به‌رامبه‌ردا دوو پێشنیاز هه‌یه‌، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نێكى گشتى درووست بكرێت كه‌ خۆى له‌ ١٢١ كه‌س ده‌بینێته‌وە. دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جۆرێکی دیکەی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى درووست بکرێت.

 

گوتیشی: "له‌ كۆنگره‌دا پۆستى سكرتێرى گشتى نامێنێت، به‌ڵكوو چه‌ند كه‌سێكى دیاریكراو ده‌بنه‌ خاوه‌ن بڕیارى ناو یه‌كێتى، هه‌روه‌ها كاك كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، له‌ كۆنگره‌دا ده‌بێته‌ كه‌سی یه‌كه‌مى نێو حزبه‌كه‌مان".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure