نێچيرڤان بارزانى
97 جار بینراوە 5/11/2019 04:37 PM

په‌يامى نێچيرڤان بارزانى



سنور ميديا

سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەیەکى گرنگیان ئەنجامدا لەسەر بارودۆخى عێراق و چۆنیەتى مامەڵەى هەرێم لەگەڵ دۆخەکە.

 

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەدواى کۆبوونەوەى سێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێم و سەرۆک کۆمارو لایەنە سیاسیەکان لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا هەموان کۆکبوون لەسەر پشتیوانیکردن لە داواکارى خۆپیشاندەران.

 

سەرۆکى هەرێم وتیشى" پێویستە هەرێم یەک هەڵوێست بێت بەو ماناییەى یارمەتى هەموو هێزەکانى عێراق بدەن بۆ ئەوەى ئەم دۆخە تێپەڕێنن، لەم دۆخەشدا هەرێم ئەرکى لەسەر شانە کە یارمەتى حکومەتى عێراق و هاوڵاتیانى عێراق بکات،بۆیە لەکۆبوونەوەکەدلا سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و وەک هەرێمى کوردستانیش پشتگیرى ئەو هەنگاوە چاکسازیانەى حکومەتى عێراق دەکەین، داوا دەکەین هەرچى زووترە ئەو چاکسازیانە بکەونە بوارى جێبەجیکردنەوە".

 

سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختیکردەوە، ئەوان وەک هەرێمى کوردستان پشتگیرى لە مافى هەموو گەلانى عێراق دەکەن و پاراستنی دامەزراوەکانى دەوڵەتیش بە ئەرکى هەموو لایەک دەزانن.

 

نێچیرڤان بارزانى ئەوەشى خستەڕوو، ئەوەى لە عێراق دەگوزەرێت کاریگەرى لەسەر هەرێمیش دەکات، بۆیە پشتگیرى لە هەموو هەنگاوێکى چاکسازى دەکەن، چونکە ئەو داواکارییەکان خۆپیشاندەران رەوان و دەبێت حکومەت چارەسەریان بکات.

 

سەرۆکى هەرێم پشتیوانى هەرێمى بۆ کابینەکەى عادل عەبدولمەهدى دووپاتکردەوەو رایگەیاند، سەرۆک وەزیران ناتوانێت بەیەک ساڵ چارەسەرى هەموو کیشەکانى چەند ساڵى رابردوو بکات، بۆیە پێویستە پشتیوانى لە چاکسازییەکانى حکومەت بکرێتو دەرفەتیشى پێ بدرێت چاکسازییەکانى بکات.

 

سەبارەت بە کێشەکانى نێوان لایەنەکانى هەرێم بەتایبەت پارتى و یەکێتى نێچیرڤان بارزانى وتى" کێشەیەکى گەورە لەنێوان لایەنەکان بەتایبەتن پارتی و یەکیتى نییەو دڵنیام بە گفتوگۆو دانیشتن چارەسەر دەکرێت، چارەسەریان بۆ دەدۆزینەوە".

 

لەبارەى بەشدارى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماریش لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکى هەرێم رونیکردەوە، کە بەشدارى سەرۆک کۆمار لەسەر داواى ئەوان بووەو سوپاسى سەرۆک کۆمارى کرد کە داواى ئەوانى قبلکردوە بۆ ئەو کۆبوونەوەیەو سەرۆک کۆمار باسێکى تەواوى وەزعى عێراق کردووە.

 

لەسەر مەترسییەکانى سەر هەرێمیش نێچیرڤان بارزانى رونیکردەوە، مەترسى لەسەر هەرێم هەیەو داعش گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر هەرێم و عێراق، بۆ روبەرووبوونەوەى ئەو مەترسیانەش پاراستنى یەکریزى و کۆدەنگی لایەنەکانى هەرێمى بە مەرجى سەرەکى ناوبرد،وتیشى" هەوڵدەدەین ئەو یەکریزیە دەستبەر بکەین، کۆبوونەوەى ئەمرۆش رەنگدانەوەى ئەو یەکریزى و یەکدەنگییە".

 

لەبەشێکى دیکەى وتەکانیدا سەرۆکى هەرێم باسى لەوەشکرد، لەسەرۆکایەتى هەرێم بەجدى کار لەسەر دروستکردنى هاوپەیمانییەتى لەنێوان فراکسیۆنە کوردییەکان دەکەن ئەوەشی بە هەنگاوێکى گرنگو زامنى یەکڕێزى لایەنە کوردییەکان لە قەڵەمدا.

 

سەبارەت بە کیشەکانى نێوان هەرێم و بەغداش نێچیرڤان بارزانى وتى" کابینەى نۆیەم لە رۆژى پێکهێنانییەوە ئەولیەویەتى رێککەوتن بووە لەگەڵ بەغدا، هەمان بۆچوونیش لاى بەغدا هەیە، بڕیارە دوای ئاساییکردنەوەى دۆخەکە گفتوگۆکان دەستپێ بدەکەنەوە".

 

لەسەر هەموارکردنەوەى دەستورى عێراق و مافەکانى هەرێمى کوردستان، سەرۆکى هەرێم وتى" کێشەکە جێبەجێکردنى دەستورو فەرامۆشکردنییەتى نەک هەموارکردنەوەى، دەستور پەراوێز خرایەوە،بەڵام دەبێت بزانین مەبەست لە هەموارکردنەوەى دەستور چییە ئایا بۆ چاکردنى دۆخەکەیە یان خراپترکردنییەتى، هەرێم بەپییى دەستور دانیپێدانراوە، ئەگەر هەموارکردنەکە بۆ پەراویزخستنى دەستکەوتەکانى هەرێم ئەوا چارەسەرى دۆخى عێراق ناکات و بروا ناکەم کەس هەبێت بیر لەوە بکاتەوە، ئەگەر هەبێت عێراق سەقامگیر نابێت".

 

نێچیرڤان بارزانی داواى بەخۆداچوونەوەى لایەنەکان و سەرکردەکانى عێراق بەهەرێمیشەوە دەکات و دەڵێت، دەبێت سەرکردەکانى عێراق بە هەرێمى کوردستانیشەوە رەچاوى مافەکانى خەڵک بکەن و هەر لە زاخۆوە تا بەسرە باشکردنى ژیان و گوزەرانى خەڵک بەجدى وەربگرن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure