مه‌سعود بارزانى
838 جار بینراوە 5/11/2019 04:15 PM

بارزانی حساب بۆ سەرۆک کۆمار ناکات



سنور ميديا 

پەرلەمانتارێكی گۆڕان پێی وایە مەسعود بارزانی ئەو بەڵێنەی دابووی لە بارەی پشتیوانیكردن لە نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم نەیبردۆتە سەر و هەروەها حسابیش بۆ سەرۆك كۆمار ناكات.

 

هۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق لە وتارێكدا دەڵێت "مەسعود بارزانی بەڵێنی هەمو پشتیوانیەکی پێدا، کەچی دووجارە ئامادەی کۆبونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم نابێت لەگەڵ حزبەکان، ئاماژەکانی ئامادەنەبونی بارزانی هەر ئەوە نیە بڵێ سەرۆکی حزبەکانی تر بە شایستە و هاوشانی خۆم نابینم، بەڵکو ئاماژەشە کە نایەوێ پشتیوانیەکی مەعنەوی ئاسایی برازەکەشی بکا کە ئامادەبونە لە کۆبونەوەکانیدا.

 

ناوبراو نوسویەتی "وتمان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بارزانی خۆی پێ لەسەروی دامەزراوەکانی هەرێمدایە و بارەگاکەی خۆی پێ دامەزراوەیەکە لەسەروی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت، لەگەڵ سەرۆکی کۆماریش هەمان شتیکرد و دەکا"، چونكە بە وتی ئەو بەرهەم ساڵح رۆژی سیشەممە بەر لە کۆبونەوەی حزبەکان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم رۆیشتوە بۆ لای بارزانی، بەمانایەکی دی حساب بۆ سەرۆکی کۆماریش ناکات یا کۆبونەوەیەک سەرۆک کۆماریشی تێدا بێت ئەو لای نەنگیە بەشدار بێت".

 

ئەوەیشی نوسیوە كە بارزانی کە حساب بۆ سەرۆکی کۆمار و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی هیچ حزبێکی کوردستانی ناکات، دەستی خۆش بێت، حەقیەتی خۆی بکاتە مەرجەعی هەمویان، چونکە کێ لەسەر حزبەکانی تر تایبەت یەکێتی و گۆڕانی فەرز کردوە قبوڵی بکەن.

 

ناوبراو دەشڵێت: کەسێک نیە لەوانە بڵێ پارتی کە سەری زمان و بنی زمانی یەکڕیزی و یەکڕیزی و یەکڕیزیە بۆچی سەرۆکەکەتان نایەتە ریزەوە و بە تەنها خۆی ریزێکی جیایە؟!

 

لە كۆتایدا وشار عەبدوڵڵا رایگەیاندووە "هێندە هەیە لە غیابی جورئەتی ئەوانی تردا هەر دەبێ بڵیین وەڵا ئافەرین بارزانی و دەستت خۆش بێت، داخی ئەوەمە هەن زو زو لێیان دەبیستم دەڵێن لەسەر رێبازەکەی کاکە نەوە و مام بەردەوامین"

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure