سنور ميديا
140 جار بینراوە 5/11/2019 04:08 PM

مانگرتن دادوه‌ر و داواكارى گشتى گرته‌وه‌



سنور ميديا 

کارمەندانی فەرمانگەی داواکاری گشتی گەرمیان  و ژماره‌يه‌ك دادوه‌رى دادگا له‌ كه‌لار بەهۆی ناڕەزاییان لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم، مانگرتنیان راگەیاند.

 

پاش ئه‌وه‌ى ئه‌و كارمه‌ندانى داواكارى گشتى و سه‌رۆكى داواكارى گشتى و ژماره‌يه‌ك له‌ دادوه‌ر له‌ ماوه‌كانى ڕابردوو سكاڵايان له‌سه‌ر سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌گه‌رميان_ كه‌ركوك تۆمار كردبوو به‌ڵام پاش پێكهيانى ليژنه‌يه‌ك كه‌ له‌ تاكه‌ كه‌سێك پێكهاتبوو و دواتر و وه‌رگرتنى وته‌كانيان , به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ سزايان بۆ ده‌ركراوه‌ له‌ بڕيارى ماف له‌ گواستنه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك دادوه‌ر و دادگاى كردنى ژماره‌يه‌كى زۆرى ئه‌ندامانى داواكارى گشتى به‌وته‌ى خۆيان. 

 

به‌ڵام ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 5ی تشرینی دووەمی 2019، کارمەندانی فەرمانگەی داواکاری گشتی گەرمیان و ژماره‌يه‌ك دادوه‌ر مانگرتنیان و راگەیاند و دواتر حاكم نزار سه‌رۆكى داواكارى گشى گه‌رميان له‌ كۆنفراسێكى ڕۆژنامه‌وانيدا ڕايگه‌ياند " کە هیچ دۆسییەیەک نابینن تا وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە.

 

ئەوان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەوەشیان وت، "ئێمە سوێندمان خواردووە کە دژایەتی گەندەڵی و دەستدرێژی هەرکەس و لایەنێک بکەین، بۆیە بێدەنگ نابین".

 

ئاماژەیان بەوەشدا، "بواری دادوەرییش هەروەک دام و دەزگاکانی تر، کەم تا زۆر بەدەر نییە لە گەندەڵیی و لە سنوری گەرمیان کۆمەڵێک گرفتمان هەیە و پێویستیان بە چارەسەرە".

 

وتيشى "گرفتەکانمان پەیوەندی بە شێوازی مومارەسەی ئیداریی و یاسایی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەوە هەیە".

 

ئەوەشی وت، "دوای سەردانکردنی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم، پێیان وتوین کە سنوری ئێوە لە زۆنی سەوزە و بڕۆن سەردانی کۆمەڵێک بەرپرسی حزبی بکەن کە نامانەوێت ناوەکانیان بڵێین".

 

لێره‌ كليك بكه‌ بۆ بينينى ته‌واوى كۆنگرى ڕۆژنامه‌وانيه‌كه‌ .... 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure