سنور ميديا
459 جار بینراوە 5/11/2019 03:06 PM

ڕوسیا قوربانی ئه‌دا له‌پێناو كورد



سنور میدیا 

وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی گفتوگۆ بكه‌ین له‌سه‌ر دۆخی رۆژئاوای كوردستان‌ و باكووری سوریا رێككەوتن واژوو بكەین. 

 

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، هەرچەند لەنێوان ئەمریكاو روسیا لەو بارەوە هیچ رێككەوتنێك نییە، بەڵام دەتوانن بەئەنجامی گفتوگۆ بگەنە رێككەوتن.

 

وەزیری دەرەوەی روسیا باسی لەوەش كرد، كە ئەوەی لەسەر دۆخی باكووری سوریا هەیە، رێككەوتنێكی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیاو ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی روسیایە.

 

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە بەهۆی هێرشی سوپای توركیاو هێزە چەكدارەكانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دۆخی ئەمنی باكووری سوریا بەرەو خراپی چووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure