سنور ميديا
122 جار بینراوە 5/11/2019 02:50 PM

یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای سوریا بڵاوكرانه‌وه‌



سنور میدیا

بەپێى هەواڵێکى ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی سووریا (سانا) رایگه‌یاند، بەیانى ئەمرۆ یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای سووریا له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی شاری قامشلۆ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.


ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌شی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ ئەو هێزەى سوپاى سوریا به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك، كه‌ له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ بكرێته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌.


هاوکات شه‌وی رابردوو بڕێكی زۆر له‌ پێداویستی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ ئه‌و یه‌كه‌ سه‌ربازیانه‌ی له‌ گوند و شارۆچكه‌كانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی پارێزگای حه‌سه‌كه‌ جێگیركراون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure