لیوا عەبدولكەریم خەڵەف
285 جار بینراوە 4/11/2019 08:03 PM

فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوە



سنور ميديا 

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بەیاننامەیەك لەسەر پەرسەندنی ڕووداوەكانی ئەمڕۆی بەغادا پایتەخت بڵاودەكاتەوە.

 

لیوا عەبدولكەریم خەڵەف، وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە بەیاننامەیەكی كورتدا ڕایگەیاند، "ڕێوشوێنی پێویست لەلایەن هێزەكانی پاراستنی یاساوە گیرانەبەر، بۆ دوورخستنەوەی ئەو گرووپانەی، كە چێشتخانەی بەعلەبەكیان لە ناوەڕاستی بەغدا سووتاند، هێزە ئەمنییەكان توانیان ئەوانە بڵاوە پێ بكەن".

 

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، "ئەو گرووپانەی لە پردی ئەحرارەوە پەڕینەوە، ڕوویان لە وەزارەتی داد كرد، بەڵام هێزەكانی پاراستنی یاسا توانیان بڵاوەیان پێ بكەن".

 

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتۆتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاری و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا زیاتر لە 250 كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure