سنور ميديا
167 جار بینراوە 4/11/2019 04:53 PM

ڕاگه‌يه‌نراوێكى به‌په‌له‌ له‌ سه‌نديكاى ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه‌ سه‌رباره‌ت به‌ مامه‌ڵه‌ى دادگاكان



سنور ميديا 

لیژنەی داكۆكی لەئازادی ڕۆژنامەنوسی ومافی ڕۆژنامەنوسان ڕایدەگەیەنێت، كۆمەڵێ كەیس و سكاڵا بۆ لیژنەكەیان رۆشتوە كە دادگاكان مامەڵە بەیاسای ژمارە 35 ناكەن و پەنا بۆ یاساكانی تری هەرێم یان عێراق دەبەن.

 

لیژنەی داكۆكی لەئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی ڕۆژنامەنوسان لە سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان، لەڕێگەی رونكردنەوەیەكەوەيه‌كدا كه‌ كۆپيه‌كى" بۆ سنور ميديا " نێردراوە، لەبارەی مامەڵەكرد بە یاسای 35 ی ساڵی 2007 رونكردنەوە دەدات و دەڵێت"دادگاكان مامەڵە بەیاسای ژمارە 35 ناكەن و پەنا بۆ یاساكانی تری هەرێم یان عێراق دەبەن لەیەكلاكردنەوەی كەیسەكانی ڕۆژنامەنوسان".

 

هەروەها دەشڵێت"ئێمە لەلیژنەی داكۆكی داواكارین لەهەمولایەك كە ڕێز لەبەندەكانی یاسای ژمارە 35 بگیرن و دادگاكان كاری پێ بكەن لە مامەڵەی كەیسەكانی رۆژنامەنوسان".

 

دەقی رونكردنەوەكە:

ڕونكردنەوەیەك لەلیژنەی داكۆكی لەئازادی ڕۆژنامەنوسی ومافی ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە كارنەكردن بەیاسای ژمارە 35ساڵی 2007 ی ڕۆژنامەگەری هەرێمی كوردستان

 

هەرچۆن ڕاگەیاندنی كوردی و ئەم ژینگە ئازادیەی كاری ڕۆژنامەگەری لەباشوری كوردستاندا یەكێكە لەدەسكەوتە گرنگەكانی ڕاپەڕین و حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەهەمان شێوە یاسای ژمارە 35 دەسكەوتی گرنگی ئەم هەرێمە و سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستانە كەفاكتەرو بنەمای سەرەكی ئەو ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەریە بوە، لەساتەوەختی دەرچونی تا هەنوكە چەترێكی پاراستن و دابینكردنی ژینگەیەكی سەلامەت و ئارام بوە بۆ ڕژنامەنوسان.

 

هەڵبەتە سەركەوتنی ئەم یاسایەو دەسكەوتەكانی بەتەنها هەوڵی سەندیكاو تاك لایەنە نەبوە بەڵكو شایەنی ڕێز و پێزانینە بۆ هەمو لایەنە پەیوەندی دارەكان و دادگاكانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی كەلەساڵانی ڕابردودا پشتیوان و جێبەجێ كەرو سەرخەری ئەم یاسایە بوون لەمامەڵەكردنیان لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان لەسكاڵاو كەیسەكانیان.

 

بەڵام بەداخەوە لەم چەند ڕۆژانەی ڕابردودا كۆمەڵێ كەیس و سكاڵا بۆ لیژنەكەمان هاتوە كە دادگاكان مامەڵە بەیاسای ژمارە 35 ناكەن و پەنا بۆ یاساكانی تری هەرێم یان عێراق دەبەن لەیەكلاكردنەوەی كەیسەكانی ڕۆژنامەنوسان، نمونەی وەك یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلكترۆنیەكان و یاساكانی سزدانی عێراقی. دوبارە بونەوەی ئەم حاڵەتانە ترسی ئەوەمان لا دروست دەكات ببێتە دیاردەو مەترسی بۆسەر ئازادی ڕادەربڕین و كاری ڕۆژنامەنوسان، وە سیمای جوانی هەرێمەكەمان و پڕوسەی دیموكراسی پخاتە ژێر پرسیارەوە، بۆیە ئێمە لەلیژنەی داكۆكی داواكارین لەهەمولایەك كە ڕێز لەبەندەكانی یاسای ژمارە 35 بگیرن و دادگاكان كاری پێ بكەن لە مامەڵەی كەیسەكانی رۆژنامەنوسان، تا پێكەوە ژینگەیەكی ئارام و تەندروست بۆ ڕاكەیاندنی كوردی فەراهەم بكەین.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure