سنور ميديا
554 جار بینراوە 4/11/2019 03:57 PM

هاتوچۆی هه‌رێم بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد بۆ شۆفێران



سنور میدیا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى هاتووچۆى هه‌رێم نوێى له‌باره‌ى تۆماركردنى ئۆتۆمبێل و ماوه‌ى كۆتایی هاتنى تابلۆ كاتییه‌كانى ئۆتۆمبێل بڕیارێكى نوێ ده‌رده‌كات.

 

به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌رێم كه‌ ئه‌مڕۆ ئاڕاسته‌ى هاتووچۆى شاره‌كان كراوه‌، بڕیارى ڕاگرتنى سزاى سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ دراوه‌ كه‌له‌ واده‌ى خۆیدا ناوه‌كانیان تۆمار نه‌كردووه‌.

 

له‌ ڕاگه‌ینراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێلێك ماوه‌ى پێشوو كه‌وته‌ واده‌ى كۆتاییهاتنى تۆماركردنه‌كه‌ى، پشووه‌كه‌ هه‌رچه‌ندیش بێت ئه‌وا سزانادرێت و ده‌كرێت دواى كۆتاییهاتنى پشووه‌كه‌ تۆماریبكات.

 

ئه‌م بڕیاره‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتووچۆى هه‌رێمى كوردستان له‌كاتێكدایه‌ پێشتر غه‌رامه‌ى ڕۆژێك دواكه‌وتن له‌ تابلۆكردنى ئۆتۆمبێل,به‌ ملیۆنێك دینار دیاریكرابوو هاووڵاتیانیش له‌ دواكه‌وتنى یه‌ك ڕۆژ به‌هۆى پشووى هه‌ینى یان پشووه‌كانى ئازار به‌یه‌ك ملیۆن سزاده‌دران، به‌ڵام له‌ئیستادا ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ڵگیرا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure