پارتى
105 جار بینراوە 4/11/2019 03:37 PM

په‌رله‌مانتارێكی پارتی: یاسای چاكسازی ده‌گاته‌ په‌رله‌مان



سنور میدیا

وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌ت له‌ نزیكترین كاتدا پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی ده‌نێرێته‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، ده‌شڵێت، پڕۆژه‌ یاساكه‌ زۆرترین گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.

 

پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌ێژی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا به‌ سایتی وێستگه‌ی راگه‌یاند: دوێنێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازیئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ حكومه‌ت سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.

 

وتیشی: "به‌م نزیكانه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ ده‌نێرێته‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌ و گفتوگۆی چڕی له‌سه‌ر بكرێت و بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌".

 

به‌ وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی، له‌كاتی هاتنی پڕۆژه‌كه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان زۆرترین گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌ر له‌ مووچه‌ی په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانزۆرترین گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو بواره‌كان بگرێته‌وه‌ و رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه‌.

 

به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌ نیوز، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو حكومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌كه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure