سنور ميديا
89 جار بینراوە 4/11/2019 03:14 PM

به‌رهه‌م ساڵه‌ح گه‌شته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان



سنور میدیا

به‌رهه‌م ساڵه‌ح سەرۆک کۆمارى عێراق گەیشتە هەرێمى کوردستان و بریارە لەگەڵ سەرۆکى هەرێم و لایەنەکان کۆبێتەوە.

 

بریارە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق سبەی سێ شەممە بەشدارى کۆبوونەوەى نیچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان بکات.

 

لەو کۆبوونەوەیەدا هەریەکە لە مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت و رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، و نیچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم ئامادە دەبن و سەرۆک کۆمار لەبارەى گۆڕانکارییەکانى عێراقەوە وتارێک پێشکەش دەکات.

 

هەروەها سەرۆک کۆمار باس لە هەموارکردنەوەى دەستورو خۆپیشاندانەکان و هەڵبژاردنى پێشوەختە بۆ لایەنەکانى هەرێم دەکات.

 

هەر بەپێى زانیارییەکان لەو کۆبوونەوەیەدا سێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێم و لایەنە سیاسیەکان لەسەر هەموارکردنەوەى دەستورو ئامادەکارییەکانى کوردستان بۆ ئەو گۆڕانکارییە پێشنیارو بڕیارى خۆیان ئامادە دەکەن.

 

مانگى رابردوو پەرلەمانى عیراق لەژێر فشارى خۆپیشاندەراندا چەند بڕیارێکى دەرکرد کە یەکێک لەوانە هەموارکردنەوەى دەستور بوو، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکى لەسەرۆکى فراکسیۆنەکان پێکهێناو بریارە سبەی لیژنەکە کۆبێتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure