ترمپ
201 جار بینراوە 4/11/2019 10:25 AM

ترەمپ: بانگەشە بۆ هەڵكوتانە سەر كونسوڵخانەی ئێران لە كەربەلا دەكات



سنور ميديا 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە دوورەوە چاودێری دۆخی عیراق دەكات و ئەو ڤیدیۆیانە بڵاو دەكاتەوە كە تێدا خۆپیشاندەران هەڵدەكوتنە سەر بارەگای كونسوڵخانەی ئێران و هەوڵ دەدەن بارەگاكە بسوتێنن.

 

لە ئێوارەی دوێنێوە خۆپیشاندەران دەیانەوێت كونسوڵیەتی ئێران لە كەربەلا كۆنترۆڵ بكەن و لە سەر بەشێك لە دیوارەكانی ئالآی عیراقیان هەڵكردووە و ئاگریان لە بەردەم بارەگاكەشدا كردەوە، بەڵام هێزێكی چەكدار رێگری لێ كردن و تەقەیان لە خۆپیشاندەران كرد بە مەبەستی بڵاوە پێكردنی، لەو چوارچێوەشدا كوژراو و بریندار هەیە بە پێی ئەو ڤیدیۆیانەی لەوێوە بلآو دەكرێنەوە.

 

سەرۆكی ئەمریكا لای خۆیەوە تویتی ئەو ڤیدیۆیانە دەكات كە خۆپیشاندەران هەڵدەكوتنە سەر قونسوڵیەتی ئێران، كە ئەمڕۆ هاوكاتە لەگەڵ هەڵكوتانە سەر بارەگای باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ساڵی 1979 لە تارانی پایتەختی ئێران.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure