سنور ميديا
154 جار بینراوە 3/11/2019 09:07 PM

ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌په‌له‌ له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌



سنور میدیا

سەرۆک وەزیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و داوای کۆتاییهێنان بە خۆپێشاندان دەکات و ده‌ڵێت، "بەردەوامیی خۆپێشاندان کوژراو و برینداری زیاتری لێدەکەوێتەوە و رێگە بۆ خەڵکانێکی دەرەوەی یاسا خۆشدەکات تاوان و تاڵان و دزی بکەن".



عادل عه‌بدولمه‌هدی سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه‌، بەردەوامیی خۆپیشاندان بووە هۆی دواکەوتنی پەسندکردنی بودجەی 2020 و بەردەوامیی خۆپێشاندان دەبێتە هۆکاری لەکارخستن دامودەزگا خزمەتگوزایی هاووڵاتییان.

 

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتیشی، "سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ نابێت هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، فیشه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنن و نابێت به‌ هیچ جۆرێك توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی به‌كاربێت".

 

وتیشی، "هه‌ندێك گرووپی ده‌رچوو له‌ یاسا، هه‌وڵده‌ده‌ن هاووڵاتیان بكه‌نه‌ قه‌ڵغانی مرۆیی و له‌ پاڵ ئه‌وه‌دا رێگری و چه‌ته‌یی بكه‌ن و پشێوی بنێنه‌وه‌ و رووبه‌ڕووی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ببنه‌وه‌".

 

دووپاتیشیكرده‌وه‌، "هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پابه‌ندن به‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت هه‌ڵوێستیان ته‌نیا به‌رگری بێت و نابێت به‌ هیچ جۆرێك ده‌ستدرێژی بكرێته‌ سه‌ر هاووڵاتیان".

 

عه‌بدولمه‌هدی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "گه‌لی عێراقی به‌ڕێز، ماوه‌ی مانگێكه‌، ده‌وامی زانكۆ و قوتابخانه‌كان و به‌شێكی زۆری ژیانی گشتیی په‌كی كه‌وتووه‌، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ ژیان بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر رێچكه‌ی ئاسایی خۆی. بازار و ده‌وامی ناوه‌نده‌ ژیارییه‌كان بكرێته‌وه‌. خۆپیشاندان و هه‌ر چالاكییه‌كی دیكه‌ی یاسایی بۆ ده‌ربڕینی رای هاووڵاتیان نابێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی گشتیی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی درووست بكات".

 

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌شڵێت، "به‌ هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌، پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و پرسی ناردنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دواخراوون. زۆر وڵات له‌ چاره‌نووسی عێراق نیگه‌رانن. خاوه‌ن پڕۆژه‌كان نیگه‌رانن. بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ ژیان بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی. چونكه‌ رێگرتن له‌ به‌رده‌وامی كه‌رتی نه‌وت و رێگرتنی به‌نده‌ره‌كانی عێراق، زیانی ملیاران دۆلار به‌ وڵات ده‌گه‌یه‌نێت و واده‌كات هه‌ندێك كه‌رسته‌ی سه‌ره‌كی ژیان نه‌گه‌نه‌ بازار و نرخیان گران بێت و سه‌ره‌نجام هاووڵاتی و هه‌ژاران به‌ تایبه‌تی باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure