سنور ميديا
390 جار بینراوە 3/11/2019 03:48 PM

پارتی له‌به‌غدا چی ده‌كات ؟



سنور ميديا 

سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لەگەڵ شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە و دەڵێت: "دەبێت هەمواری دەستوور خواستی هەمووان بهێنێتەدی".

 

نووسینگەی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ یەك شەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمان پێشوازی كردووە لە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی هۆشیار زێباری.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ كراوە لەسەر دواین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكان، كە وڵاتی پێدا تێپەڕ دەبێت لەم دۆخە هەنووكەییەدا و داخوازییە ڕەواكانی خۆپیشاندەران و پێویستی بەجێهێنانیان لەڕێگەی بەرنامەیەكی چاكسازی فراوانەوە.

 

جەختیشكراوەتەوە، كە دەبێت چاكسازییەكە ببێتە هۆی چارەسەری ڕیشەیی دۆخەكە و بگونجێت لەگەڵ خواستی خۆپیشاندەران و گەلی عیراق.

 

سەبارەت بە هەمواری دەستوور حەلبوسی وتویەتی، "هەموار كردنەوەی دەستوور گرنگی خۆی هەیە و دەبێت بەجۆرێك بێت جێگەی ڕەزامەندی سەرجەم پێكهاتەكانی وڵات بێت".

 

چوونی شاندی باڵای پارتی بۆ بەغدا لەكاتێكدایە، كە حكومەتی هەرێم نوێنەرایەتی فەرمی خۆی لە بەغدا هەیە و بەهۆی فراوانی خۆپیشاندانەكانیشەوە ئەگەری ڕووخانی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی و هەمواركردنەوەی دەستوور هەیە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure