سنور ميديا
183 جار بینراوە 3/11/2019 03:35 PM

ڕوسیا: دەبێت زمانی کوردی و مافی کوردەکان لە سوریا دابین بکرێت



سنور ميديا 

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند، ''دەبێت تورکیا ئاگاداری ئەوە بێت مافی کوردەکان پێشێل نەکات و هەروەها بە تورکیامان وتووە کە دەبێت چیتر خوێنی کوردەکان نەڕێژێت. لاڤرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی ٢٤ باسی لە ڕێککەوتنەکەی نێوان ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کرد کە لە ٢٢ی مانگی ١٠ لەسەری رێککەوتن''.

 

لاڤرۆڤ وتی ''ئەگەر بە شێوازێکی گشتی لە کێشەکان بڕوانین دەبینین کە بەو رێککەوتنەمان لەگەڵ تورکیا خوین ڕشتنمان ڕاگرتووە و توانیومانە کە متمانەی هێزە کوردیەکان بەدەست بهێنین''. هەروەها لاڤرۆڤ ئەوەی ڕاگەیاند کە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا شکستهینانی سیاسەتەکانی لە سوریا شەڕێکی قورس هەڵگیرسا لە باکوری سوریا خەریکبوو تەواوی خەڵکی سڤیل پێوەبن. وتی لەدوای ئەو ڕێککەوتنەی نێوان پوتین و ئەردۆغان تونرا کە شەڕ و خوێنڕشتن کۆتایی پێبێت.

 

لاڤرۆڤ ئەوەشی ڕاگەیاند هێزە کوردیەکان لەو ناوچانە کشاونەتەوە کە لەسەر سنوری نێوان سوریا و تورکیایە و سوپای ڕوسیا بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای تورکیا لە ناوچانەی کە ڕێککەوتوون لەسەری دەوریە دەکەن و زۆربەی ئەو ناوچانەی کە کوردەکان لێی کشاونەتەوە ئێستا هێزەکانی پۆلیسی سەربازی ڕوسیای لێیە.

 

لاڤرۆڤ ڕایگەیاند بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە چەندین ڕێگری هاتونەتە بەردەممان بەڵام لەدوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیسی سەربازی ڕوسیا چوونە ناوچەکەوە لەگەڵ پاسەوانانی سنوری سوریا دەستیان بەکارکرد. ئێمە هێزمان نارد تا شەڕ لەو ناوچەیە بوەستێت و خەڵکی باکوری سوریاش ئەو هەواڵەیان پێخۆش بوو.

 

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی دەبێت مافی کوردەکان و زمانیان پارێزراو بێت و لە خاکی خۆیاندا بە ئاشتی و ئارامی بژین و بەڵام لە هەمان کاتیشدا دەبێت ڕێز لە سەروەری خاکی سوریا بگرن. لاڤرۆڤ بەردەوامی بە قسەکانیدا ''دەبێت عێراق و سوریا و ئێران و تورکیا لەگەڵ کوردەکانی کە لە خاکیاندا دەژین دڵنیا بنەوە لەوەی مافی ئەو کوردانە پێشێل نەکەن. هەروەها دەبێت سەروەری کوردەکان پارێزراو بێت و مافیان پیشێل نەکرێت''.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure