.
98 جار بینراوە 3/11/2019 03:04 PM

وەزارەتى کاروبارى کۆمەڵایەتى پرۆژەیه‌كی گرنگ ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌



سنور میدیا

وەزیرى کاروبارى کۆمەڵایەتى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، حکومەت زیاتر لە ٣٧ ملیار دینار قەرزى بچوکى وەرگرتۆتەوەو ئاشکراشى دەکات لە بەرنامەیاندایە پڕۆژەى قەرزى بچوک دەستپێبکەنەوە.

 

کوێستان محەمەد وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى بە سایتى "سبەى" راگەیاندوە: قەرزى بچوک وەک هەر پڕۆژەیەکى دیکەى حکومەتى هەرێم بە هۆى قەیرانى داراییەوە وەستاوەو لەگەڵ ئەوەى بە بەردەوامى لە بەرێوبەرایەتى و نوسینگەکانى ئێمە بە نزیکى (37) ملیار دینار قەرز وەرگیراوەتەوە و رۆژانەش چەند ملیۆن دینارێک وەردەگیرێتەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، سەرجەمى ئەو قەرزە وەرگیراوانە بۆ موچەو کەم و کوڕییەکانى حکومەت بەکارهاتۆتەوە.

 


کوێستان محەمەد، ئەوەشى خستووەتەڕوو، بۆ ئەوەى بتوانن لە رێگەى قەرزى بچوکەوە کار بۆ گەنجان دابین بکەن و ببن بە خاوەن پڕۆژەى خۆیان، لە کارنامەى وەزارەتەکەیان بەرنامەیان بۆ داناوەو داواشیان کردوە ئەم پڕۆژەیە دەست پێ بکەنەوە.

 

وەزیرى کاروبارى کۆمەڵایەتى ئاشکراشى کرد، لە ئێستادا خەریکن پێداچونەوە بە رێنماییەکانى قەرزى بچوک بکەن، بۆ ئەوەى دوبارە دەست بە پێدانەوەى قەرزى بچوک بکەنەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure