سه‌در
119 جار بینراوە 3/11/2019 02:28 PM

سەدر بەشێوەیەکی لەناکاو سەردانی ئێران دەكات



سنور ميديا 

شەوی رابردوو رێبەری رەوتی سەدر بەسەردانێكی لەناکاو لە شاری نەجەفەوە بەرەو ئێران بەڕێكەوتووە، ئەمە لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو سەردانی ئێرانی كردووەو ئەمە دەبێتە دووەم سەردانی لەم مانگەدا.



میدیاکانی عێراق و ئێران هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە. بەپێی میدیای ئێران سەید مستەفا یەعقووبی لەگەڵ بووە و بە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ماهان چووەتە شاری قوم.



تاوەکو ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی هەواڵەکەی پشتڕاستنەکردووەتەوە و دیاریش نییە هۆكاری سەردانە لەناکاوەکەی سەدر بۆ ئێران چییە.



ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکان لە عێراق تادێت فراوانتر دەبێت، ئێران راستەوخۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان لەسەر خەتە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی عێراق و لەچەند رۆژی رابردوو هەواڵی هاتنی قاسم سولەیمانی بۆ عێراق لە میدیاکان بڵاوکرایەوە.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure