توركيا
147 جار بینراوە 3/11/2019 02:18 PM

تور كيا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌كات



سنور ميديا 

وەزیری ناوخۆی توركیا هەڕەشەی ڕەوانەكردنی چەكدارە دیلەكانی داعش بۆ ئەوروپا دەكات.

 

سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەرپرسانی توركیا یەكێتی ئەوروپا بەوە تۆمەتبار دەكەن كە ڕەفتاری نابەرپرسانەیان هەیە لەگەڵ چەكدارەكانی داعش لە زیندانەكانی باكوری سوریا.

 

وتیشی"توركیا ناتوانێت بە تەنهایی ڕووبەڕووی ئەم كێشەیە ببێتەوە و قبوڵیشی ناكات و هەڵوێستێكی نابەرپرسیارانەیە".


ئاشكرایكرد، لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەگەر هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپا گۆڕانكاری بەسەردا نەیەت، ئەگەری هەیە ئەنقەرە تەواوی چەكدارە دەستگیركراوەكان ڕەوانەی ئەوروپا بكاتەوە.

 

پێش هێرشەكانی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان چەكدارە دەستگیركراوەكانی داعش لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتدا بوون، بەڵام دوای هێرشەكان زیندانەكان كەوتنە دەست سوپای توركیا و لە ئێستادا ئەوان سەرپەرشتیان دەكەن و توركیاش داوای هاوكاری لە ئەوروپا دەكات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure