سنور ميديا
782 جار بینراوە 3/11/2019 12:57 PM

یەكێتی هۆشداری دەداتە پارتی



سنور ميديا 

لە دوای سەرهەڵدانی ناكۆكییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر جێبەجێنەكردنی ڕێككەوتنەكانی نێوانیان، كێشەیەكی دیكەش لەنێوانیاندا سەرهەڵدەدات.

 

كەناڵی "گەلی كوردستان" زمانحاڵی فەڕمی یەكێتی لە ڕاپۆرتێكدا بە پشت بەستن بە لێدوانی ئەیاد عەلاوی سەركردەیەكی عیراق بۆ كە ناڵی التغییر-ی عیراقی، ئاماژە بەوە دەكات، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لەگەڵ عەلاوی ڕێككەوتوون بۆ هەمواركردنەوەی دەستووری عیراق بەتایبەت لەسەر مادەی 140ی دەستووری عیراق تایبەت بە ناوچە دابڕاوەكان.

 

كەناڵەكە، هاوێشتنی ئەو هەنگاوەی بەبێ ئاگاداری یەكێتی و لایەنەكانی دیكە ناوبردووە و بە پێویستی زانیوە كە بابەتە هەستیارەكان بە ئاگاداری هەمووان بكرێن، نەك بە نهێنی.

 

لەوبارەیەوە ڕابەری سەید برایم ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە ڕۆژنامەی ئاژانسی نزیك لە یەكێتی ڕاگەیاندووە، یەكێتی بەو بڕیارەی بارزانی قایل نابێت، پێویستە مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوونەوە بكات.

 

دەشڵێت "نابێت پارتی لەو هەوڵە ئاگادارمان نەكات، چونكە ئەوە زۆر مەترسیدارە، پێویستە بە كۆدەنگی بڕیاری لەو جۆرە بدرێت".

 

تاكو ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئەو بابەتە هیچ وەڵامێكیان نەبووە بۆ مێدیای فەڕمی یەكێتی.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure