سنور ميديا
1019 جار بینراوە 3/11/2019 12:51 PM

سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ و گێرانه‌وه‌ خاك ڕاده‌گه‌يه‌نرێت



سنور ميديا

بە پێی هەواڵێكی روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ پێكادان لە نێوان هێزەكانی هەسەدە و چەكدارە لایەنگرەكانی توركیا بە شێوەیەكی بەردەوام ناو بەناو هەیە و توركیایش دەستیكردووە بە بۆردوانكردنی چەند گوندێك.

 

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هەسەدە لەدوێنێوە تا ئەمرۆ لەئەنجامی شەرو پێکدادان لەگەڵ میلیشیا هاوپەیمانەکانی تورکیا، لەزرکان (رەئس عەین) و دەوروبەری توانیویانە ۱۳ گوند کۆنترۆڵ بکەنەوە، گوندەکانیش ئەمانەن (داودیە، سەعید، رێحانە، سویدیە، کنبەهر، عەبوش، ئوم شەفیعە، فەیسەڵییە، عەزیزە، قاسمییە، جەمیلە، ئوم عەشبەو عەریشە)

 

لای خۆیەوە سوپای توركیا بە چڕی بۆردومانی ژمارەیەك گوندی ژێر دەستی هەسەدەی دەست پێكردووە و بۆردومانی گوندەكانی سەرێ كانی و رزگان دەكات.

 

ئەم پێكدانانە دوای ئەوە دێت كە پێشتر هەسەدە و توركیا بە نێوەند گیری ئەمریكا و روسیا ئاگربەستیان راگەیاندبوو.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure