سنور ميديا
234 جار بینراوە 2/11/2019 10:13 PM

هه‌سه‌ده‌ په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كرد



سنور میدیا

هه‌سه‌ده‌ وەڵامی قسەكانی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا دەداتەوە ڕاگه‌یاند ئامادەین بۆ گفتوگۆ و دەشڵێت: "هەماهەنگی سەربازی نێوانمان سەرەتایەكە بۆ ئازادكردنی تەواوی خاكی وڵات".

 

ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده‌ لە بەیاننامەیەكدا بڵاو كردوه‌ته‌وه‌ و ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا لە چاوپێكەوتنە تەلەفزیۆنیەكەدا شەوی ڕابردوو باسی كرد، سەرەڕای ئەوەی لە چەند بابەتێك لەگەڵی نین بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵام لە قسەكانیدا دەركەوت، كە ڕێگر نییە لە ئەنجامدانی پڕۆسەی گفتوگۆی ڕاستەقینە لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكان، كە دەبنە هۆی هەڕەشە بۆ دابەشكردنی سوریا لە بەرژەوەندی چەكدارە چەتەكانی سەر بە توركیای فاشی".

 

ڕاشیگەیاندووە، ئێمە وەك گەورەترین چوارچێوەی هاوپەیمانی هێزە ئۆپۆزسیۆنە دیموكراتیەكان لە سوریا جارێكی دیكە ڕایدەگەیەنین، كە دەرگامان واڵایە بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆنی سوری ڕاستەقینە، كە هەموو ئەوانەی لە دەرەوەی ئەنجوومەنی سوریای دیموكراتن لە ناوخۆ و دەرەوە لەخۆبگرێت، ئەوەی دووردەخرێتەوە لە هەردوو پڕۆسەی جنێف و ئەستانا یان دووردەخرێتەوە لەوەی ناوی نراوە "لیژنەی دەستوری" و هەموو ئەوانەی خۆیان وا ڕاگەیاندووە، كە پەیوەندییان بە چارەسەر كردنی قەیرانی سوریاوە هەیە، دەست بە گفتوگۆ بكەن لەگەڵ حكومەتی سوریا بەبێ‌ مەرجی پێشوەخت بەپێی پرنسیپی نیشتمانی، كە هەمووان كۆكن لەسەری، كە بریتیە یەكێتی سوریا و سەلامەتی سەروەری و خاكەكەی.

 

جەختیشی كردۆتەوە، كە هەڵوێستمان سەبارەت بە دۆسیەی گفتوگۆ كردن لەگەڵ حكومەتی سوریا لە دیمەشق لە ئێستادا دروست نەبووە، بەڵكو پرنسیپی جێگیر بووە لە سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی سوریاوە.

 

هه‌سه‌ده‌ دەشڵێت: "ئەو هەماهەنگییەی دیمەشق-یش بۆ هەڵوێستەكەمان بە ئیجابی دادەنێین و ڕێزی لێ‌ دەگرین و بە هەنگاوێكی گرنگی دادەنێین بۆ بەرگری گەلەكەمان و ئامادەیی بۆ ڕزگاركردنی تەواوی خاكی وڵات".

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو هەماهەنگییە سەربازییەی هەیە لەنێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و سوپای سوریا بە سەرپەرشتی مۆسكۆ بە سەرەتایەك دادەنێین بۆ بنیاتنانی متمانە، كە پێویستە بۆ تەواوكردنی ڕێوشوێنەكان بۆ ڕزگاركردنی تەواوی خاكی وڵات لە دەستی داگیركاری توركیا تاوەكو دەگاتە ڕزگاركردنەوەی عەفرین.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure