سنور ميديا
502 جار بینراوە 2/11/2019 09:34 PM

زانيارى له‌باره‌ى دەنگۆی هەڵهاتنی حەیدەر عەبادی



سنور ميديا 

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر جەخت لەوە دەكاتەوە، هەڵهاتنی حەیدەر عەبادی دوورە لەراستییەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ناوكبراو لەسەر كارەكانی خۆی بەردەوامە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی (حەیدەر عەبادی)، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2/11/2019 لەڕێگەی راگەیەنراوێكەوە رەتی كردەوە عەبادی هەڵهاتبێت و ووتی"هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە حەیدەر عەبادی لەشوێنی مانەوەی خۆی بەردەوامە لە كارەكانی و هەڵهاتنی دوورە لە راستییەوە".

 

ڕاگەیەنراوەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، عەبادی پێداگیری دەكات لەسەر پشتگیریكردنی داواكاری خۆپیشاندەران لە عێراقدا، كە بریتین لە (چاكسازی و گۆڕانكاری بنەڕەتی لە سیستەمی سیاسی و بەدیهێنانی حكومەتی گەل و یاسا).

 

ئەو ڕاگەیەنراوە لەكاتێكدایە، لەلایەن چەند كەسێكی چەكدارەوە رۆژی هەینی هێرشكرایە سەر بارەگای حەیدەر عەبادی، و روبەڕوبونەوە لەنێوان چەكدارەكان و پاسەوانەكانی رویدا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure