مه‌زڵوم كۆبانێ
505 جار بینراوە 2/11/2019 09:32 PM

مه‌زڵوم كۆبانێ وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه‌



سنور میدیا

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وڵامی هه‌وڵه‌كانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ ده‌ستگیركردنی ده‌داته‌وه‌

 

مه‌زڵوم كۆبانی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌ له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "لاڕیپۆبلیكا"ی ئیتاڵی، له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی چییه‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ ده‌ستگیركردنی، فه‌رمانده‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌ وتی "ناكرێت چاوه‌ڕێی هیچ شتێك له‌ كه‌سێك بكه‌یت كه‌ پلانی سه‌ربڕینی گه‌له‌كه‌مان له‌ جیهان ناشارێته‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ش له‌هه‌مووان ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌یدا هاوكاری نه‌بن".

 

هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا مه‌زڵوم كۆبانی باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی به‌ڕووی بۆردوومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆسه‌ر هه‌سه‌ده‌ هه‌ڵكرد.

 

ده‌رباره‌ی دانوستانی نێوان هه‌سه‌ده‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ڕووسیا و سوریا مه‌زڵوم كۆبانی ده‌ڵێت "متمانه‌مان به‌وان نییه‌، به‌ڵام كێشه‌ی سوریا چاره‌سه‌ر ناكرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ته‌نیا جه‌خت له‌ هه‌ڵوێست و شێوازی سیاسیی ئه‌وان بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵكو پێویسته‌ له‌سه‌رمان دانوستان بكه‌ین".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure